سەردێر

4 ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم كردووە

خەڵك

بەپێی ئامارەكانی دەستەی گەشتوزاری هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵی رابردووی 2021دا 4 ملیۆن گەشتیار روویان لەئەم ناوچەیە كردووە، ئەمە بۆ یەكەمجارە هێندە گەشتیار رووبكەنە هەرێمی كوردستان.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت بەھۆی سروشتی جوانی كوردستان و ئەو گرنگییەی بە بواری گەشتیاری دەدرێت، ساڵ بە ساڵ ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندابووە، جگە لە ساڵی 2020، كە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی سنوورەكان لە جیھان داخرابوون.

بەپێی ئامارەكان بۆ ساڵی 2021 زۆرترین ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و یەكەمین ساڵە چوار ملیۆن تێپەڕیوە، لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو بەڕێژەی 525% ژمارەی گەشتیاران زیادی كردووە.