سەردێر

كۆمەڵی دادگەریی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

خەڵك –
ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دادگەریی كوردستان بڕیاردرا سەرجەم ئۆرگانەكان ئامادەكاریی پێویست بكەن بۆ خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەی تایبەت لەسەر ئەم پرسە بكرێت.

ئەمڕۆ شەممە 8\1\2022 بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە سەر دیدگای كۆمەڵ سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن ‌و پێكهێنانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌ و ڕاپرسیی، كە لە ڕێگا‌ی فراكسیۆنەكەیەوە خراوەتەڕوو.

لە ڕاگەیەنراوەكەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دا هاتووە، بڕیاردرا سەرجەم ئۆرگانەكان ئامادەكاریی پێویست بكەن بۆ خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەی تایبەت لەسەر ئەم پرسە بكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە كۆبونەوە سەبارەت بەیەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، كە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، ئومێدی سەركەوتن بۆ دەخوازن‌ و هیوادارن بتوانێ بەپەلە كابینەی نوێی حكوومەت پێكبهێنرێ، كە بە بەرنامەیەكی شەفاف ‌و خزمەتگوزار بە هەموو خەڵكی عێڕاق ‌و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان