سەردێر

چەمچەماڵ ؛ لەناو بازار منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دۆزراوەتەوە

خەڵك
قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ ‎‎ڕایدەگەیەنێت ، مناڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت كە تەمەنی نزیكەی ١٠ ساڵ دەبێت دۆزراوەتەوە.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە لە ئێستادا مناڵەكە لە نوسینگەی توندوتیژی خێزانیە و داوا لە خانەوادەكەن دەكەن پەیوەندییان پێوە بكات بۆ وەرگرتنەوەی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە، مناڵەكە كچە و بلوزێكی پەمبەیی و پانتۆڵێكی شینی لەبەردایە و لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە وكەر كەس زانیاری هەیە پەیوەندی بەم ژمارەی مۆبایلەوە 0770 151 5371 ەوە بكات.