سەردێر

تەندروستی عیراق ؛ توشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 316 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 180 كەسیش چاكبوونەتەوە و 2 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 1 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7 هەزار و 923 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 665 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 54 و هەولێر 50 حاڵەت و دهۆك 58 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 180 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 27 و هەولێر 20 و دهۆك 24 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 2 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە دهۆك 1 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24200 كەس.

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏Iraq Republic Environment Directorate Public ندروستی ورارةالصهةالحراقية جمهورية وزارة الصحة/ دائرة والتلقيحي اليومي کورونا العراق 8 کانون الثاني 2022 7923 16910240 الثاني الفحوصات المختبرية ليوم الفحوصات المختبرية التراكمي 1077655 992894 اليومي 1797 500 1176 1323 العدد العدد الصحة 667906 58 العدد دهوك كركوك بغداد الرصافة /بغداد البصرة نینوی ذيقر بابل 374 دهوك السليمانية دائرة الصحة السليمانية 20 356 السليمانية نینوی الرصافة 16 358 179 13 دیالی كركوك 341191 دهوك كركوك الانبار السليمانية 10 283765 میسان ذىقا واسط الديوانية الديوانية الديوانيا النجف الأشرف الديوانية الأنبار مدينة الطب 86 7783 8645877 1 المجموع 2067134 (98.6%) 2096806 5472 المجموع 180 24200 الراقد‏'‎‎