سەردێر

پەڕلەمانتارێكی یەكگرتوو خۆی بۆ پۆستێكی عیراق كاندید دەكات

خەڵك
پەڕلەمانتارێكی یەكگرتوولە پەڕلەمانی عیراق، خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كاندید دەكات.

د. موسەننا ئەمین پەرلەمانتار لە كوتلەی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پشت بەستوو بە بنەما دەستوری و دیموكراسیەكان، كە پێویستە لە ناو تەواوی لیژنەكان و لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش كەسانی ئۆپۆزسیۆن بونیان هەبێت، ئێمە دەمانەوێ پشتیوان بەخوای گەورە و لەسەر ئەو بنەما دیموكراسی و دەستوری و بنەمای ئەزموون و خۆسەلماندنمان لە كاری پەرلەمانی لە خولەكانی پێشوو، خۆمان كاندید بكەین بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق”.

 

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، هاوكات بە پشتبەستن بە پشتیوانی حیزبەكەمان و ئەمینداری یەكگرتوو و ئەنجومەنی جبەجێكردنی یەكگرتوو، وە بە شاهێدی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان كە شاهیدی حەقیان بۆ تواناو دەنگ و سەنگی ئێمە داوە لە پەرلەمانی عێراق، ئێمە خۆمان بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكەین.

 

ئەمە لە كاتێكدایە بڕیارە سبەینێ‌ یەكشەممە، یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەڕلەمانی عیراق بەڕێوە بچێت.