سەردێر

قائیمقامی ماوەت: پێویستە بۆردوومانی سنووری گەڵاڵە رابگیرێت

ترس و شڵەژانی لە ناوچەكەدا درووستكردووە

خەڵك

ئێوارەی دوێنێ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ جاری دووهەم لە ماوەی تەنها 10 رۆژدا سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕیان بۆردومانكردەوە.

كامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕ لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە، ئێوارەی ٧-١-٢٠٢٢، كاتژمێر ٤٠؛٤ لە لایەن فڕۆكەی جەنگییەوە ھەر سێ شوێنی ( شۆرە، سەری ترشە، ھەواری خەندەك) لە بناری چیای ئاسۆس، لە سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردومان كرا.

راشیگەیاند، ئەمەش دووەم جارە تەنھا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، كە سنووری ئەم گوندە ئازاو خۆڕاگرە بۆردومان دەكرێت.

دەشڵێت: سوپاس بۆ خوای گەورە دانیشتووانی گوندی گەڵاڵە سەلامەتن، ئێمە نیگەرانین لە دووبارەبوونەوەی ئەم بۆردومانانە، كە ھەموو جارێك ترس و شڵەژان لە سنوورەكە دروستدەكات، خوازیارین ھەرچی زووترە ئەم بۆردومانانە كۆتاییان پێبێت.