سەردێر

پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە ماوەت جێبەجێ دەكرێت

خەڵك
پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری گەشتیاری بۆ ناوچەی سەرسولی قەزای ماوەت لە سنوری شارباژێر جێبەجێدەكرێت.

پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری گەشتیاری بۆ ناوچەی سەرسولی ماوەت لە سنوری شارباژێر ،بەهەوڵی سەرۆكایەتی شارەوانی ماوەت و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

 

پڕۆژەكە زنجیرەیەك خزمەتگوزاری وەك ڕێگای گەیشتن و تابلۆی ڕێنیشاندەر و بەربەستی ئاسنی سەلامەتی و خزمەتە پێویستەكانی گەشتیار و هاووڵاتیان لە خۆ دەگرێت .