سەردێر

دەزگای لوتكە، ئاماری ساڵی ڕابردووی كۆچبەرانی بڵاوكردەوە

خەڵك
لەساڵی 2021دا، 28 هەزار و 300 كۆچبەر لەكەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتونەتە شاری دۆڤەری بەریتانیا، 44 كۆچبەریش كە منداڵیان تێدایە مردون و بێسەروشوێن بون.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لەڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆچبەران لە كەناراوەكانی فەڕەنسا لە (دانكیخ و كالاس) بە كەناڵی ئینگلیزدا لەساڵی 2021 ژمارەیەك بەلەمی چوپیان بەكارهێناوە بۆ پەڕینەوە بۆ شاری دۆڤەری بەریتانیا.

 

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، هەر لەساڵی 2021دا، 28 هەزار و 300 كۆچبەر گەیشتونەتە بەریتانیا، كە ئەو ژمارەیەش سێ ئەوەندەی ژمارەی ئەو كۆچبەرانەیە كە لە ساڵی 2020دا گەیشتونەتە بەریتانیا، بەلایەنی كەمەوە 44 كۆچبەریش كە منداڵیان تێدایە مردون و و بێسەروشوێن بوون.

 

بەپێی ئامارەكەی دەزگای لوتكە، ڕێژەی كۆچكردن بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردوە، كە پێشبینیدەكرێت لەگەڵ خۆشبونی كەشوهەوا و نەمانی سەرماو بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، دەیان هەزار هاووڵاتی پەنا ببەنە بەر كۆچی نایاسایی.