سەردێر

هۆشدارییەكی بەپەلە بۆ هاووڵاتیان لەبارەی كەشوهەواوە

خەڵك
پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی درووستبوونی تەم هۆشداری دەداتە شۆفێران.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەلێدوانێكدا رایگەیاند كە پێویستە ئەو شۆفێرانەی كە لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوچۆ دەكەن ئاگادار بن كە تەمێكی زۆر چڕ لە كاتەكانی شەودا دورست دەبێت و ئاستی بینین دەگاتە نزیك لە سفر.

دەشڵێت: ئەمەش مەترسیدارە و دەبێت شۆفێران زۆر وریا بن.