سەردێر

ئەردۆغان هەڕەشەی لەسەرە

خەڵك

دوای 18 مانگی دیكە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا دەكرێت، دڵنیایی نییە كە سەرۆكی ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبێتەوە بە سەرۆك بەهۆكاری بڵاوبوونەوەی گەندەڵیی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات بەپێی راپۆرتی گۆڤاری فۆڕێن ئەڤێرز.

گۆڤارەكە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە ئەردۆغان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ مانەوەی لە پۆستەكەیدا جا بە هەر رێگایەكی دەنگدانی داپەروەرانە، یان پشتگوێخستنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یان بە درووستكردنی ئاژاوە و گرژیی بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد مەترسیی و ئاستەنگ كە رووبەڕووی ئەم دەوڵەتە دەبێتەوە چۆنێتی گواستنەوەی دەسەڵاتە بەبێ بوونی هەڕەشە لەسەر دێموكراسی كە دەوڵەتی توركیای لەسەر بنیادنراوە.

لە مانگەكانی رابردوودا ئەردۆغان هێرشی توندی كردەسەر رەخنەگران و نەیارانی ئەمەش هاوكاتی پاشەكشەی جەماوەری لەنێو وڵاتەكەدا.

ئەردۆغان لەگەڵ ئەزموونێكی پەرەسەندوو بەهۆی دابەزاندنی بەهای سوود و هەڵاوسانی بەردەوام رووبەڕووبووە كە بووەبەهۆی درووستبوونی پێكدادان لە ئابووری توركیا، هاوكات ئۆپۆز‌وسیۆن بەشێوەیەكی بوێر و یەكگرتوو بوونە هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر دەسەڵاتی ئەردۆغان.