سەردێر

ئەمریكا لەسەر كازاخستان هۆشداری دەداتە روسیا

خەڵك

كۆشكی سپی دەڵێت ئەمەریكا لەنزیكەوە چاودێری هەواڵەكان دەكات سەبارەت بە ڕەوانەكردنی هێزەكانی ئاشتی پارێزی ڕێكخراوی هاوپەیمانێتی سەربازیی پەیماننامەی ئاسایش بە ڕابەرایەتی ڕوسیا بۆ كازاخستان، دەشڵێت گومانی هەیە سەبارەت بەوەی كە ئایا ئەو هێزانە بەشێوەیەكی یاسایی بانگهێشت كراونەتە وڵاتەكەوە یاخود نا.

سكرتێری گشتی هاوپەیمانێتیەكە بە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕوسی راگەیاند هێزەكانی ئاشتی پارێز لە كازاخستان ژمارەیان نزیكەی 2500 سەربازە و ئەگەر پێویست بكات زیاد دەكرێن.

وتەبێژی كۆشكی سپی جێن ساكی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند ” لەنزیكەوە چاودێری هەواڵەكان دەكەین سەبارەت بە ڕەوانەكردنی هێزی ئاشتی پارێزی ڕێكخراوی هاوپەیمانێتی سەربازیی پەیماننامەی ئاسایش بۆ كازاخستان.”

دەشڵێت ” گومانمان هەیە سەبارەت بە سروشتی ئەم داوایە و لەسەر ئەوەش كە ئایا بەشێوەیەكی یاسایی بانگهێشتكراون یاخود نا. هێشتا لەم قۆناغەدا نازانین.”

ئەوەشی خستەڕوو ” ئەمەریكا چاودێری هەر پێشێلكارییەك دەكات لە مافەكانی مرۆڤ و هەر كارێك كە ببێتە هۆی گرتنی دامەزراوەكانی كازاخستان.”
سەرچاوە/voa