سەردێر

گەرمیان؛ دوای چاوەڕوانیەكی زۆر پردی گردەگۆزینە بەڕووی هاووڵاتیاندا كرایەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی كارو پڕۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كاركردن لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی گردەگۆزینە تەواوكراو لە ئێستادا خراوەتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پڕۆژەكە بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی پردێك بەدرێژی (١٠٠٠)م، كە خۆی دەبینێتەوە لەگۆڕینی جۆینتەكانی پردەكە بۆ جۆینتی نوێ و مۆدێرن، لەگەڵ قیرتاوكردن و لابردن و دانانی گاردرێڵی نوێ، تێچوی پڕۆژەكەش نزیكەی (٥٠٠) ملیۆن دینارە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پڕۆژەكە بایەخ و گرنگی بەرچاوی بۆ هاووڵاتیان و بەتایبەت دانیشتوانی سنوری گەرمیان هەیە، جگە لە بەستنەوەی هەرێمی كوردستان بەناوچەكانی عێراقەوە، هاوكات رێگایەكی بازرگانی و سەرەكییە و مەرزی پەروێزخان و شاری خانەقین و گوندەكانی سنوری ناحیەی قۆرەتو لە سنورەكە دەبەستێت بەیەكەوە، بەهەمان شێوە لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و سەردانكردنی سنورەكەش بایەخی ھەیە.

ئاشكراشیكردووە، كە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان سەرپەرشتی پڕۆژەكەی كردووە و لە لایەن كۆمپانیای بێشكانەوە جێبەجێكراوە.

No description available.No description available.