سەردێر

مەسرور بارزانی پەیامێكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە

خەڵك –
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، پەیدابوونی چەند كەیسێكی ئۆمیكرۆن لە دهۆك مایەی نیگەرانین و وەزیری تەندروستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەكانیان ھەوڵی سنوورداركردنی ‌ بڵاوبوونەوەی بدەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، كە پەیدابوونی چەند كەیسێكی ئۆمیكرۆن لە دهۆك مایەی نیگەرانی كردووە و وەزیری تەندروستی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەكانیان ھەوڵی سنوورداركردنی ‌ بڵاوبوونەوەی بدەن.

مەسرور بارزانی داواش لە كوردستانییان دەكات ‌‌پابەندبن بەڕێنماییەكان و ڤاكسین وەربگرن بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت.