سەردێر

وادەی دەستپێكردنی بارانێكی تر ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
دەزگای كەشناسی عیراق، وادەی بارینی بارانێكی تر لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست و باشووری وڵات ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن دەزگای كەشناسی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بەپێی پێشبینییەكان، لە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو، كەشی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچاكانی خۆرئاوا و هەندێك جاریش هەورە بروسكە و بارانی بەلێزمە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور دەبارێت”.

كەشناسی عیراق دەڵێت، لە ناوچەكانی باشوور بە هەمان شێوە لە دوو شەممەی داهاتوودا ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، لەگەڵ باراندا پلەكانی گەرما هەندێك دادەبەزن بەراورد بە ڕۆژی پێشوو”.