سەردێر

بارزانی چاوی بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كەوت

خەڵك-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، چاوی بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەكەوێت لە هەولێر.

ئەمڕۆ چوار شەممە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەولێر پێشوازی كرد لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكانیش، چاوپێكەوتنەكە لەچوارچێوەی دانوستان و هەوڵی لایەنە سییاسییەكانی عیراقە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.

پێشتر هەریەك لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حەسەن عەزاری سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، سەردانی هەولێرییان كرد و چاوییان بە سەركردە كوردەكان كەوت.

بەر لە بەستنی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق كە وابڕیارە لە یەك شەممەی داهاتوو سازبكرێت، لایەنە سیاسییەكان هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە لەپێناو دروستكردنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی كە مافی ئەوەی دەبێت حكومەت پێكبهێنێت.