سەردێر

عەرەبی كەركوك هەڵوێستی خۆی بەرانبەر گۆڕینی پارێزگار ئاشكرا دەكات

خەڵك-
وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك ڕایدەگەیەنێت، كەركوك لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاریی و ئیدارییە سەقامگیریی بەخۆوەدەبینێت.

حاتەم تائی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك لە لێدولانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ڕەوشی ياسايی لە كەركوك زۆۆ ئاڵۆزە، بەو پێیەی تائێستا یاسای هەڵبژاردنی تێدا جێبەجێ‌ نەكراوە، بۆیە پۆستی پارێزگار بەپێی ڕێكەوتنەكان دیاریی دەكرێت لەنێوان هێزە سیاسییەكان”.

بە وتەی تائی”گۆڕینی ئیدارە لەئێستادا لە بەرژەوەندی پارێزگای كەركوك نییە، بە تایبەت كە بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەبرێت”.

وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك پێیوایە”شارەكە لەڕووی ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزارییەوە سەقامگیرە و بەشێوەیەكی زۆر باش بەڕێوەدەبرێت بەراورد بە پارێزگاكانی تر”.