سەردێر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی ئاشكرا كرا

خەڵك-

ئەمرۆ چوار شەممە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو و بڕِیاریاندا هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی پارتی و یەكێتی هاتووە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) ئەمڕۆ 5ی كانوونی دووەمی 2022 شاندیكی تایبەتی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە، هەردوولا هاوڕابوون ك پێویستە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بكرێت و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میكانیزمە یاسایی و سیاسییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە: هەردوولا كۆكبوون پێكەوە كار بۆ بەهێزكردنی متمانەی هاووڵاتییان پەپڕۆسەی هەڵبژاردن تۆكمە بكرێتەوە و پڕۆسەیەكی شەفاف و سەركوتووبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە بەپێی ڕێككەوتنی سیاسی 5/3/2019ی نێوان هەردوولا و كۆبوونەوەكانی ئەم دواییانەی هەردوو حزب، بە گیانی برایەتی و تەبایی هەنگاوە پێویستیە كرداری و یاساییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای هەرێمی كوردستان بهاوێژن، بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتووەوە كۆبوونەوەكان بەردەوام بێت.