سەردێر

پارەی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 12 زیادی كرد

خەڵك-
بەهۆی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی و زیادبوونی كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، پارەی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 12ی ڕابردوو زیادی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نـــرخـــی یـــەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران و شارەدێی دیانا بۆ مانگی (12) لە نیوان 12 هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دینار دیاری كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، مۆلیدەكانیش بەتێكڕای (271 تاكو 280) كاتژمێر كاریان كردووە، واتە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی 12 بڵاوكردەوە، كە 12 هەزار و 500 دینار بۆ 13 هەزار و 500 دینارە بۆ ئەمپێرێك.