سەردێر

لەبازگەیەك بڕێكی زۆر پارەی ساختە دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك-
لەبازگەی ئاسایشی بانمەقان بڕی 7 ملیۆن و 300 هەزار دیناری ساختەی عێراقی دەستی بەسەردا گیرا، كە هەوڵی هێنانی بۆ سلێمانی دراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانمان لەبازگەی بانمەقان دوو كەسیان دەستگیركرد بەناوەكانی (ع ، و ، م ) و (م ، ف ، ح ) ، كە بەڕەگەز لەنەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباران بڕی 7 ملیۆن و 300 هەزار دیناری عێراقی لەجۆری 50 هەزاری ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەڕێگەی بازگەكەمانەوە بەئۆتۆمبێلێكی جۆری قەمەرە ڕەنگی ڕەش داخڵی شاری سلێمانی ببن.

ئاشكراشی كردووە، یەكێك لەتۆمەتبارەكان پێناسی باری شارستانیەكەشی ساختەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
May be an image of 2 people and people standing