سەردێر

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ بەنداوەكانی هەرێم تەرخانكرا

خەڵك-
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەریچم ئاشكرای دەكات، كە بڕی زیاتر لە ملیارێك و 250 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی 11 بەنداوی هەرێم.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، بڕی یەك ملیار و 250 ملیۆن و 250 هەزار دینار لە لایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و لە سەر داواكاری وەزارەتمان تەرخانكرا بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی ( 11) بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، ئەو هەنگاوە لەچوار چێوەی گرنگیدان بە تەواو كردن و نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكان و پڕۆژە ئاودێریەكانە.

ئاشكراشی كردووە، بەنداوەكان بریتین لە بەنداوی( شیوە سوور، هەشه زینێ، چەمی سمۆرە) لە پارێزگای سلێمانی و بەنداوی (كەشكان ، بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆك و بەنداوی (هاڕاوە، قادركەرەم، ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگەڵە) لە پارێزگای هەولێر .