سەردێر

ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران ڕوو لە كەمبوونەوە دەكات

 

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار 700 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 706 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 34 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، 6 ملیۆن و 200 هەزار و 296 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 6 ملیۆن و 44 هەزار و 247 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 131 هەزار و 736 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.