سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

سلێمانی زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانی هەيە

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 318 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 326 كەسیش چاكبوونەتەوە، 8 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 5 كەسیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار و 969 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 318 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك و كەركوك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 109 و لە هەولێر 66 و لە دهۆك 38 لە كەركوك 31 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 326 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆك و كەركوك و سەڵاحەدین و سلێمانی تۆماركراون، وێڕای گیان لەدەستدانی 8 كەس بە پەتاكە كە 5 كەسیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.