سەردێر

نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە دیاریكرا

خەڵك-

نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكەكان ئەوانەی بەپێی بەرنامەی قایمقامیەت كاردەكەن لە سلێمانی بۆ مانگی (12) لە ‌نێوان (12.500) دینار بۆ 13.500 ) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە بەیانیان 6:300 بۆ 8:00ی و نیوەڕوان 12:00 بۆ 1:00ی شەو كاردەكەن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی كۆنووسی كۆبوونەوەی لیژنەكە‌، كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە مانگی رابردودا لەنێوان (274) بۆ (300) كاتژمێردا بووە و هەر كاتژمێرێك بە (45.6) پۆینت و پێنج دینار بووە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لەناو شاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 12.500هەزار بۆ 13.500 دینار دەبێت، بەڵام نرخی كارەبای موەلیدەی گوندەكان كەمترە و ئەو موەلیدانەش كە لە (7) بەیانی بۆ (1)ی شەو كاردەكەن نرخی ئەمپێریان زیاترە.

سەبارەت بە خشتەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان، ئاشكرایكرد، پێویستە بەیانیان لە كاتژمێر (6:30) بۆ كاتژمێر 8 كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینبكەن، بەڵام لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكاندا لەبری بەیانیان سەعات (10) كار بەموەلیدە دەكەن.