سەردێر

لەسعودیە سێ‌ ڕۆژ بەفر باری

خەڵك
بەفر بارین لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە چیای لوزی تەبووك لە سعودیە دەستیپێكرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، پلەی گەرمییش چەند پلەیەك بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دابەزیوە.


بۆ هاووڵاتیانی سعودیە كە بە بەردەوامی رووبەڕووی شەپۆڵی تۆز و با دەبێتەوە، بەفربارین شتێكی نامۆیە، بەسەدان گەشتیار بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆشی نێو بەفر سەردانی چیای لوزی تەبوك دەكەن، تاوەكو ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی نییە ئاماژە بە بڕی بارینی بەفری تەبووك بكات.

شاری تەبووك دەكەوێتە نزیك سنووری ئۆردن لەچاو ناوچەكانی دیكەی سعودیە لەسەر ئاستی دەریا بەرزترە، بەشێوەیەك 750 مەتر لە سەر ئاستی رووی دەریا بەرزە. هاوكات، چیای لوز بەرزییەكەی لەسەر ئاستی رووی دەریا 2549 مەتر بەرزە.

بەفر بارین لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە چیای لوزی تەبووك دەستیپێكرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، چیاكەی بە تەواوی سپیپۆش كرد. پلەی گەرمیی شاخەكە چەند پلەیەك بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دابەزیوە.

Image

Image

Image