سەردێر

ئیدارەی سۆران؛ ١١ نۆرینگە و ٢ دەرمانخانە داخران

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ڕایدەگەیەنێت ، لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونە مەیدانییەكانییان بۆ كۆگاكانی دەرمان و دەرمانخانە و نۆرینگەكان لە شاری سۆران ١١ نۆرینگەی پزیشكی و ٢ دەرمانخانە داخران .

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) بڵاویكردەوە، تیمەكانیان لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونە مەیدانییەكانییان بۆ كۆگاكانی دەرمان و دەرمانخانە و نۆرینگەكان لە شاری سۆران هەڵمەتێكیان دەستپێكرد، بۆ ئاگاداربوون لەجموجۆڵی بازاڕی دەرمان و رێگریكردن لەمامەڵەكردن بەدەرمانی بێ مۆڵەت و نایاسایی و جەختكردنەوە لەسەر رێنمایی و رێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی و بە بازاڕكردنی دەرمان بەگوێرەی رێنماییەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەو هەڵمەتەدا ١١ نۆرینگەی پزیشكی و ٢ دەرمانخانە داخران و رێكاری یاساییان لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر .

ئەوەشخراوەتەڕوو، دامەزراوەی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان ھەمیشە بەگیانی پیشەیی و زانستییەوە لە ھەڵمەت و بەدواداچوونەكان بەردەوام دەبێ لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لە رێگەی لیژنە تایبەتەكانی بۆ دەستبەسەرداگرتن و قەدەغەكردنی مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاسایی و قاچاخ و ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتیان لێوەی لە پێناوی دەستبەركردنی باشترین كواڵێتی دەرمان بۆ ھاونیشتیمانیان.

‎May be an image of ‎‏‏٨‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏‎‎standing‎‎‏‎‎