سەردێر

گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج هاووڵاتی برینداربوون

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە شارەدێی ڕزگاری پێنج كەس برینداربوون ، كەسەرجەمیان دانیشتوی شارەدێكەن و سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمشەو لە شارەدێی ڕزگاری سەربە شارۆچكەی كەلار بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان ئەڵتیما و توێتا كرۆلا) پێنج كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە، كە بریندارەكان هەردوو شۆفێرەكە و سێ سەرنشینی ئەڵتیما كە بوون و دانیشتوی ڕزگارین، سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران، لەلایەن تیمی هاتووچۆشەوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏ئۆتۆمبێل‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٣‏ كەس‏، ‏ئۆتۆمبێل‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎ئۆتۆمبێل‎‎‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎