سەردێر

لەبارەی ڕووبەڕووبونەوەی ئاسایشی بازگەكان و پەكەكە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان ڕایدەگەیەنێت ، هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەنێوان ئاسایشی بازگەكان و هێزەكانی پەكەكە ڕووینەداوە وتەنها ئەوەی ڕوویداوە ڕێگریكردن بووە لەچەند قاچاغچیەك گرتووە، كە هەوڵی گەیاندنی هاوكاریان داوە بۆ پەكەكە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لە چەند پەیجێك هاووە ،كە گوایە لە شەوی ٣/۲ ی -۱-۲۰۲۲ ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەكان و چەكدارانی پەكەكە ڕوویداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هیچ ڕووبەرووبونەوەیەك لەنێوان ئاسایشی بازگەكان و چەكدارانی پەكەكە ڕووینەداوە ئەوەی هەبووە هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر چەند قاچاغچیەك گرتووە، كە هەوڵی گەیاندنی هاوكاریانداوە بۆ پەكەكە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە :
لە چەند پەیجێك بلاو كراوەتەوە گوایە لە شەوی ٣/۲ ی -۱-۲۰۲۲ ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەكان و چەكدارانی پەكەكە رویداوە.
ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان ڕایدەگەیێنین هیچ ڕووبەرووبونەوەیەك لە نێوان ئاسایشی بازگەكان و چەكدارانی پەكەكە رووی نەداوە ئەوەی ڕوویداوە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستیان بەسەر چەند قاچاغچیەك گرتووە كە هەوڵی گەیاندنی هاوكاریان داوە بۆ چەكدارانی پەكەكە بۆ زەرەرگەیاندن بە خەڵكی ناوچەكە و كوردستان بە گشتی، خۆشەبەختانە دەستگیر كراون بەبێ بوونی هیچ زیانێك لە برایانمان لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان .
خەلكی كوردستان و دەڤەرەكە دڵنیا دەكەینەوە تاكو پێشمەرگە قارەمانەكان گیان فیدایانە لە سەنگەرەكان و ئاسایشەكان شورەی پۆڵاین بن، خاك و خەڵكی كوردستان هەمیشە پارێزراو دەبن لە هەر هەوڵ و پلانێكی دوژمنان كە هەوڵ بدەن ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدەن .





هەلبژاردە

گرنگترینەکان