سەردێر

سلێمانی؛ ئارایشتگای سام داخرا

خەڵك –
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بە هۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، ئارایشتگای سام داخرا و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 1ی 2022 بەهۆی سەرپێچیكردن لەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و رێنماییەكانی تەندروستی بەتایبەتی و گرنگی نەدان بەپاك و خاوێنی شوێنەكە و ئامێرەكانی كاركردن، ئارایشتگای سام لەگەڕەكی سەرچنار داخرا .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە یەكێكی دیكە لەسەرپێچییەكانی ئارایشتگای سام هەبوونی جوانكاری ماوەبەسەرچووە، كە بۆ كڕیارەكانی بەكارهێناوە، كە بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی ئەو جوانكارییانەی ماوەی بەكارهێنانیان بەسەردەچێت زیان بە پێست و تەندروستی بەكارهێنەران دەگەیەنێت بۆیە لەلایەن لیژنەكەوە دەستییان بەسەردا گیراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، خاوەنی ئارایشتگای سام بەبێ مۆڵەت و بڕوانامەی پیشەیی تاتۆی بۆ كڕیارەكانی دروستكردووە، لەكاتێكدا بۆ دروستكردنی تاتۆ پێویستە كەسەكە بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەبێت، پاشان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە مۆڵەتی كاركردن بە ئارایشتگاكە بدرێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچییە و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگا ئەوەشهاتووە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای سام دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

‎May be an image of ‎١ کەس‎‎