سەردێر

وەزارەتی پلاندانان ژمارەی دانیشتوانی عیراق ڕادەگەیەنێت

خەڵك-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق، هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی دانیشتوانی عیراق دەكات لە ساڵی 2021، هەڵسەنگاندنەكەش پشت بە پێوەرەكانی ئامار و ڕێژەكانی گەشەی ساڵانە و لەدایكبوون و مانەوە لە ژیاندا دەبەستێت.

وەزارەتی پلاندان لە بەیاننامەیەكدا رِايگەياند “بەپێی هەڵسەنگامدنەكان بۆ ژمارەی دانیشتوانی عیراق لە ساڵی 2021دا ژمارەی دانیشتوان گەیشتۆتە (41.190.658) كەس، كە  (20.810.479) نێرینەن و ڕێژەی 51%ی كۆی دانیشتوان پێكدەهێنێن،  ژمارەی مێیینەش بە (20.380.179) مەزەندەكراوە و ڕێژەی 49%ی كۆی گشتی دانیشتوان پێكدەهێنن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی دانیشتوانی شارەكان لە عیراق (28.779.201) كەسە لە ساڵی 2021، كە ڕێژەی 69.9%ی كۆی گشتی دانیشتوانی عیراق پێكدەهێنن، دانیشتوانی گوندنشینیش ژمارەیان دەگاتە (12.411.457) كە ڕێژەی 30.1%ی كۆی گشتی دانیشتوانی عیراق پێكدەهێنن”.

هەڵسەنگاندنەكان دەریانخستووە كە بەغدای پایتەخت چڕترین ناوچەی دانیشتوانە لە ساڵی 2021 لە عیراق.