سەردێر

هاتووچۆی سلێمانی؛ لەبارەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەڕێوەبەرێتی بەشی مۆڵەتی شۆفێری دەستیكردووە بەپێدانی ڕاستەوخۆ بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەسەربەخۆكان لەھەمان رۆژدا و لەكەمترین ماوەدا مۆڵەتەكەی وەردەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەكات، كە لە ئەمرۆ وە بەرێوەبەرێتی بەشی مۆڵەتی شۆفێری دەستی كردووە بە پێدانی راستەو خۆ بۆ (مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی).

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، كە ھەركەسێك خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییە لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان و پارێزگای ھەڵەبجە دەتوانێت سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری بكات، لەبەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كە لەھەمان ڕۆژدا و لەكەمترین ماوەدا مۆڵەتەكەی وەردەگرێت .