سەردێر

یەكەم لێدوانی تۆرێس لە دوای چوونە ڕیزەكانی بەرشەلۆنە

خەڵك-
ڤیران تۆرێس یاریزانی نوێی بەرشەلۆنە، لە دوای چوونە ڕیزەكانی یانەی كەتالۆنی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا یەكەم لێدوانی پێشكەش بە میدیاكان كرد.

تۆرێس لە میانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند”ئەمە خەونە، ئێمە دەزانیین ئەم یانەیە چەند مەزنە، بۆیە هەموو هەوڵێك دەخەینەگەڕ، تا یانەكە بخەینەوە پێگەی شیاوی خۆی”.

بە وتەی تۆرێس”من كەسێكی بەرزخوازم و دەمەوێت كاربكەم و جیاوازیی لە تیپەكەدا دروستبكەم”.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، ژمارەی ئەو درێسەیان ئاشكراكرد كە تۆرێس لەگەڵ تیپەكەیدا لەبەری دەكات و وابڕیارە درێسی ژمارە 11 بپۆشێت.