سەردێر

هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، بە فڕۆكەی بێفڕ‌ۆكەوان هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەك بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاند”بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا و دوان لەو فڕۆكانەش خرانەخوارەوە كە یەكێكیان لە دەرەوەی سنوری بنكەی ئەمریكایی و لە نزیك مەیدانی ڕیمایە و ئەوی تر لە نزیك بەهوی ئەفسەرانی عیراقی، كەوتنە خوارەوە”.

بەپێی بەیاننامەیەكیش”فڕۆكەكان بە بۆچوونی شارەزایان، تەقەمنییان هەڵگرتووە”.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئاماژەی بە خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كردبوو كە دەیانویست بنكەی ڤیكتۆریا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بكەنە ئامانج.

بە وتەی سەرچاوەكە”سیستمی بەرگری ئاسمانی سیرام، توانی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بخاتە خوارەوە كە دەیانویست بنكەی ڤكتۆریا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بكەنە ئامانج”.