سەردێر

حووسییەكان دەستیان بەسەر كەشتییەكدا گرت

خەڵك

هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی عەرەبستانی سعودی ئاشكرایكرد میلیشیا حووسییەكان كەشتییەكیان لە نزیك شاری حەدیدە رفاندووە.

هاوپەیمانی عەرەبی لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە كەشتییەكە بارهەڵگربووە و كەرەستەی پزیشكی و نەخۆشخانەی تێدا بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەم كەشتییە لە ئێوارەی رۆژی یەك شەممە لە كاتی رۆشتنیدا لەنێو دەریادا لە نزیك پارێزگای حەدیدە لەلایەن چەتەكانەوە رفێندراوە كە سەر بە میلیشیا حووسییەكان بوون، ئەمەش بە هەڕەشە دادەنرێت بە هاتن و چوونی دەریایی و بازرگانی جیهانی لە دەریای سووردا.

راشیگەیان میلیشیاكانی حووسی بەرپرسیارێتی تەواوی كردەوە تاوانكارییەكانیان لە رفاندنی كەشتی و پێشێلكردنی یاسای نێونەتەوەیی و مرۆییان دەكەوێتە ئەستۆ.

راشیگەیاند هێزەكانیان رێوشوێن دەگرنەبەر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تەنگەژەیە و پێشێلكارییەدا.