سەردێر

سلێمانی؛ بەنزینی 690 دینار لەناو شار دابەش ناكرێت و تەنها لە دەرەوەی شار دەبێت

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لەناو سەنتەری سلێمانی دابەشناكریـَت و لە دەرەوەی شار دابەشدەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی دووشەممە 3-1-2022، (بەنزینی عێراقی بە نرخی 690 دیناری)، لەم بەنزینخانانەدا دابەش دەكرێت.

بەنزینخانەی خانزادی میر، لە قەزای چەمچەماڵ،
بەنزینخانەی دووكان، لەقەزای دووكان،
بەنزینخانەی دۆستان، ئیدارەی ڕاپەڕین، جادەی غابات، تەنیشت مەشتەلەكە .
بەنزینخانەی برایان، لە قەزای كەلار،
بەنزینخانەی پشدەر، لە قەزای قەڵادزێ.