سەردێر

بكوژی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر كرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، بكوژی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر كرا، كە بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە نێوان دوو دراوسێ كەسێك كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ئەمڕۆ یەكشەممە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەو تۆمەتبارەی لە شارۆچكەی بەردەڕەش كە لە شەڕێكدا كەسێكی كوشتبوو دەستگیركرا و هەروەها 2 تۆمەتباری دیكەش لە ژێر لێكۆڵینەوەدان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تۆمەتبارەكان، دوای ئەوە ڕەوانەی دادگە دەكرێن بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئەمە لە كاتێكدایە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە شارۆچكەی بەردەڕەش، شەڕ دروستبوو و لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش برینداربوو كە هەردووكیان برای یەكتربوون.

‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏‎‎standing‎‎‏‎‎