سەردێر

سبەینێ‌ مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت

خەڵك-

دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم بە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێكرد و سبەینێ‌ مووچەی بەشێكی هێزە سەربازییەكان دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەریم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 لەمڕۆوە بە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێكردووە و بەپێی پارەی بەردەست ڕۆژانە خشتەی مووچە ڕادەگەیەنن.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ دوو شەممە 3-1-2022 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی سەر بە پێشمەرگە خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە بەو شێوە خاوە و دواخستنی بۆ دوای پشووی سەری ساڵ لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو هەموو 25ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە بكات و لە 10 ڕۆژدا تەواوی بكات.

هەرچەندە ئەمریكا لە بودجەی خۆی مووچەی دیوانی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەكان دەدات، بەڵام حكومەتی هەرێم لە خشتەی ڕۆژانەی مووچە دیاری كردوون.