سەردێر

چێڵسی لەبارەی لۆكاكۆوە بڕیاریدا

خەڵك-
چێلسَی هەڵوێستی خۆی یەكلایی كردەوە لە پاش لێدوانە لەناكاوەكەی ڕۆمیڵۆ لۆكاكۆ هێرشبەری بەلجیكی كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر باسی لە ڕەوشی خۆی كردبوو لەنێو یانە لەندەندییەكە و خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی پێشووی “ئینتەر” دەربڕیبوو.

لۆكاكۆ لە هاوینی ڕابردوودا لەبەرامبەر 115 ملیۆن یورۆ، لە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵییەوە چووە ڕیزەكانی یانەی چێڵسی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، هەڵوێستی چێڵسی ئاشكراكرد سەبارەت بە ڕۆیشتنی لۆكاكۆ لە يانەكە لە پاش لێدوانەكانی ئەم دواییە و ڕایگەیاند”چێڵسی بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری لۆكاكۆ نابێت، بەتایبەت لەم ماوەیەدا كە ناوەڕاستی وەرزە”.