سەردێر

عیراق.. بازرگانێك بە پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

خەڵك
لەناوچەی رەسافەی بەغدا بازرگانێك بە پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا.

ئاژانسی وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە هێزە ئەمنییەكان لە بەغدای پایتەخت، بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردووە كە پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەری پێبووەلەجۆری كریساڵ و پۆلیس دەستییان بەسەردا گرتووە.

 

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لە ئێستادا بازرگانەكە بەپێی بڕگەكانی مادەی یاسایی (28) مادەی هۆشبەر ڕەوانەی دادگا كراوە، بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی.

 

بەگوێرەی دواین ئاماری عیراق، لەساڵی 2021، لەسەرتاسەری عێراق جگە لەهەرێمی كوردستان 9000 (نۆ هەزار) بەكارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدراوە.

 

كۆی گشتی ماددە هۆشبەرەكانیش كە دەستیان بەسەردا گیراوە، نزیكەی یەك تەن بون.