سەردێر

لە سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیل بەردەوامە

خەڵك
ئەو هەڵمەتەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا دەستیپَكردووە بەردەوامە، چەندین ماتۆڕسكیلیش دەستیان بەسەداگیراوە.

‏‎بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەك شەممە دووەم ڕۆژی ساڵی نوێ، هەڵمەتی دەست بە سەرداگرتنی ماتۆرسكیل بەردەوامە و ژمارەیەك ماتۆرسكیل دەستیان بە سەردا گیراوە و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.

 

ئەوەبەڕێوەبەرایەتییەكە داوایەك لە شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دەكات و دەڵێت،” ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دەكەین بەتایبەت شۆفێری ئەو ماتۆرسكیلانەی كاری دلیڤەری دەكەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆكارەكانی سەلامەتی لە دەست كێش و كڵاو و سەرئەژنۆ بەكار بهێنن ، وە خۆیان دور بگرن لە
بەتایبەتی ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزاركردنی هاوڵاتیان.

 

دەشڵێت، دەبێت شۆفێرانی ماتۆڕسكیل خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سكیل بن ، هەر شۆفێرێكی ماتۆرسكیل مۆڵەتی لێخوڕینی نییە بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بكات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسكیل بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل پابەند نەبێت توندترین سزا دەدەرێت و دەست بە سەر ماتۆرسكیلەكەیدا دەگیرێت ، ڕەوانەی گەراجی دەست بە سەرداگرتن دەكرێت.