سەردێر

بۆ سەری ساڵ نزیكەی 147 هەزار گەشتیار هاتنە هەرێم

خەڵك
بۆ سەری ساڵی نوێی زاینی نزیكەی ١٤٧ هەزار گەشتیار هاتنە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزار، بۆ بەشداریكردن لە پێشوازی سەری ساڵی ٢٠٢٢ و گەشت كردن بۆ شوێنەكانی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان و بەسەر بردنی كاتێكی خۆش، لە ماوەی ٧ رۆژ ، واتە لە ٢٥ ی مانگ تاكو ٣١ـ١٢ـ٢٠٢١ نزیكەی ١٤٧ هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئامارەكە بۆ هەولێر 76550 گەشتیار، سلێمانی 31614 گەشتیار و دهۆك 38734 گەشتیار چوون كە كۆی گشتی 146898 گەشتیار بوون.

هاتنی ئەم رێژە گەشتیارییە لە حاڵێكدایە كە بەهۆی رووداوی لافاوەكەی هەولێرەوە بە فەڕمی هیچ رێوڕەسمێك بۆ سەری ساڵ نەكرا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان.