سەردێر

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

 

خەڵك

ئەمڕۆ یەك شەممە 2ی یەنایەر دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوازدەی رابردوو دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوازدەی رابردوو دەكرێت بە هەمان میكانیزمەكانی پێشوو.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای خشتەی مووچەدایە و مووچە وەردەگرێت بەبێ پاشەكەوت.

وادەی دابەشكردنی مووچە 25ی دوازدەبوو، بەڵام بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.