سەردێر

خەڵك، وێنە و ناسنامەی ئەو دووگەنجەی لە برادۆست لەلایەن سوپای توركیاوە دەستگیركران بڵاودەكاتەوە

 

خەڵك-نزارمستەفا
شەوی ڕابردوو 31-12-2021 سوپای توركیا دووهاوڵاتی لەدەڤەری برادۆستی سەر بەناحیەی سیدەكان دەست گیركرد بەناوەكانی (ئەكرەم خلیل، زێدان نبی مستەفا) تەمەنیان لەنێوان (16-بۆ18)ساڵانە دانیشتووی گوندی دایلای سەربەشارەدێی سیدەكانن،


ئەودوو هاووڵاتیە بەوتەی كەس و كارییان، چونەتە نزیك شوێنی بنكە و بارەگاكانی سوپای توركیای دەوروبەری گوندەكە بۆكاری مەڕداری ودواترلەلایەن هێزەكانی سوپای توركیاوە دەستگیركراون و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ شەممە فڕۆكەجەنگییەكانی سوپای توركیا گوندەكانی(دەراو ، گەلی مغارێ ،بێشوار،بناری بەربزین)یان بەچڕی بۆردومان كرد.

چەندان ساڵە بەهۆی ئاڵۆزی وشەڕی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی (پەكەكە)وە دەڤەری برادۆست ناوچەیەكی نائارامە و بەوهۆیەوەشەوە ژمارەیەك گوند و ئاوایی ناوچەكە چۆڵكراون.