سەردێر

چوارچێوەى هەماهەنگی: خۆمان حكومەت پێكدەهێنین

پێیوایە بەبێ‌ سەدر شەش مانگ بڕناكات

خەڵك-
چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەڕەشەی پێكهێنانی حكومەت و راگەیاندنی گەورەترین فراكسیۆن دەكات و پێیوایە بەبێ‌ سەدریش حكومەتەكەيان شەش مانگ بڕناكات و دەڕوخێت.

وائیل ڕەكابی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”چوارچێوەی هەماهەنگی سورە لەسەر پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی، بەڵام دەیەوێت ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت و هەرددوو جەمسەری ماڵی شیعە پێكەوە حكومەت پێكبهێنن”.

بە وتەی ڕەكابی”چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییە بە 90 كورسی و حكومەت پێكدەهێنێت، گەر سەدر ڕەتیكردەوە هاوپەیمانییان لەگەڵ ببەستێت، بەڵام تەمەنی حكومەتەكەیان شەش مانگ بڕناكات گەر سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن، ناشكرێت هەموو شەش مانگ جارێك عیراق حكومەت بگۆڕێت و پاشان ڕوو لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات”.