سەردێر

لە برادۆست دوو هاووڵاتی هەرێم لەلایەن توركیاوە دەستگیركران

 

خەڵك

ئەمڕۆ شەممە سووپای توركیا لە گوندێكی سنووری دەڤەری برادۆست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگەی هەولێر دوو هاووڵاتی دەستگیركرد.

بەپێی زانیارییەكان ئەم دوو هاووڵاتییەی سنووری برادۆست چوونە كێوەكان بۆ راوكردن و لە كاتی نزیكبوونەوەیان لە بارەگاكانی سووپای توركیا دەستگیركراون.

تا ئێستا چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە دیارنییەو لایەنە پێوەندیدارەكانیش بەدەم كێشەكەوە نەچوون كە لەلایەن كەسوكاری دوو هاووڵاتییەكەوە ئاگاداركراونەوە.

لە سنووری برادۆست شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سووپای توركیادا هەیە و چەند بنكە و بارەگای سووپای توركیاش لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان لە سنووری برادۆستدا هەن.

لە ساڵانی رابردووەوە تا ئێستاش بەردەوام ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان زیانمەندی سەرەكی بوون لە شەڕی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سووپای توركیادا.