سەردێر

شارەوانی هەولێر: زبڵی یەكەم شەوی ساڵ پاك كرایەوە

خەڵك-

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پاشماوە و زبڵی بازاڕی هەولێر پاككرایەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو كە كۆتا شەوی ساڵی 2021 بوو ژمارەیەكی زۆری گەشتیار و هاوڵاتیان لە بازاڕی هەولێر كۆبوونەوە كە بەداخەوە وێڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆری سەلەی زبڵ لە بازاڕ دانراوە كەچی زبڵ و خاشاك و پاشماوەی زۆر فڕێدرابووەسەر شەقامەكان.

ئاشكراشكرد، شارەوانی لەڕێگەی تیمی فراوانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی زبڵ و خاشاك و پاشماوەكان و شووشتنی بۆ بازاڕی هەولێر ئەنجامداو لەو هەڵمەتەدا سەرجەم پاشماوە و زبڵ و خاشاكەكان هەڵگیرانەوە و شوێنەكان زۆر بەڕێكوپێكی شۆردران؟

شارەوانی داواش لە هاوڵاتیان دەكات ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێیە با لەمەودوا هاوكاری كرێكار و تیمەكانی شارەوانی بین ژینگەی شارەكەمان بە پاكی ڕابگرین كە دوواجار پاكییەكە بۆ خۆمانە.