سەردێر

یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێم، پلانی ئەمساڵی ڕاگەیاند

خەڵك-

سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ساڵی 2021 جووڵەی بازرگانی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

موستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان لە لێدوێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بازرگانیی هەرێمی كوردستان لە ساڵە 2021 زۆرینەی لەگەڵ توركیا بووە كە بڕەكەی نۆ ملیار دۆلارە، لەگەڵ ئێرانیش نزیكەی حەوت ملیار دۆلار بووە.

وتیشی” لە ساڵی 2021 دا جووڵەی بازرگانی بە ڕێژەی 45% زیادیكردووە، هەرچەندە هەناردە بەرامبەر بە هاوردە كەمە، بەڵام هێشتا جێگەی دڵخۆشییە، چونكە هەندێك بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی وڵاتان دەكرێن و لەوێ دەفرۆشرێن”.

ئاشكراشیكرد، ساڵی 2021 وەرگرتنی مۆڵەتی هاوردە زیادبووە، بەشێوەیەك چوار هەزار و 874 مۆڵەت وەرگیراون و بڕەكەشی گەیشتووەتە شەش ملیار و شەش ملیۆن دۆلار.

ناوبراو ئاشكرشیكرد، پلانیان هەیە ئەمساڵ ئاستی گەشتە ئاسمانییەكان بگەیەننەوە ئاستی ساڵانی پێش هاتنی كۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكارییان كردووە كە لە 2022-1-8 شاندێكیان بچێتە هیندستان كە وڵاتێكی بەرهەمهێنەرە بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان بەگەڕ بخەنەوە لەگەڵ ئەوان و وڵاتانی دیكەش.