سەردێر

شۆفێرێك: لەیەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ بە سێ كاتژمێرو نیو بەنزینم وەرگرت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ شەممە ۱ـ۱ـ۲٠۲۲ بەنزینی عێراقی لە ویستگەكانی “تاسلوجە، دۆڵەرووت، هەڵەبجە تانجەرۆ، بەكرەجۆ، هەڵەبجە گروپ” دابەش دەكرێ.

لە بەدواداچونێكی (خەڵك)دا ئەو شۆفێرانەی كە نۆرە بۆوەررتنی بەنزین دەگرن، لانی كەم دەبێت سێ كاتژمێر بوەستن.

شۆفێرێك لە سلێمانی كە لەنۆرەی بەنزین وەرگرتندا وەستابوو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتژمێر 7 و نیوی ئەمڕۆ كە یەكەم ڕۆژی سەری ساڵە لە نۆرەی بەنزین وەرگرتن وەستاوم و كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بەنزینەكەم وەرگرتووە.
وتیشی”بەڕاستی ئەودۆخەی هاووڵاتیانی تێدایە زۆر ناڕەحەت و زەحمەتە، داوا دەكەین حكومەت لە ساڵی داهاتوودا ئەو كێشانە چارەسەر بكات”.