سەردێر

دەمیرتاش: هیوای ساڵێكی بێ ئاكپارتی دەخوازین

خەڵك-

هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی نوێدا هیوادارم نرخی كاڵاكان بەرزنەبنەوە و هیوای ساڵێكی بێ ئاكپارتی دەخوازین.

سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” لە پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، درێژە بە قسەكردن نادەم، ساڵێكی بێ ستەم، بێ بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان، بێ تاڵانی و بێ ئاكپارتی دەخوازم.

دەشڵێت”بەبێ ستەم، قۆرخكاری كاڵا و ئاكپارتی، ساڵێكی باش دەبێت دەی كەواتە ساڵێكی باشتان بۆ دەخوازم”.

ناوبراو بەزمانی كوردی (شێوەزاری كرمانجی و زازاكی)ـیش پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێی لەتویتەر بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی، “سەرساڵا وە پیرۆز بە – سەرسەرێیێ شما بیمبارەك بۆ”.