سەردێر

بارینی باران و بەفر دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، كە باران و بەفر لە چەند ناوچەیەك دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەڵەبجە ئەگەری باران هەیە لە كاتەكانی شەودا.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ یەك شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە دهۆك و هەولێر لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەور و ئەگەری بارینی باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

May be an image of mountain and textMay be an image of outdoors and textMay be an image of outdoors and textMay be an image of outdoors and text