سەردێر

“هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوا لە بێدەنگی و خەمساردیی ئەمریكا و ڕوسیایە”

ئەمریكا و ڕوسیا ئاسانكاری بۆ هێرشەكانی توركیا دەكەن بۆسەر ڕۆژئاوا

خەڵك-

سەرۆكی پارتی ڕۆژی دیموكراتی كورد لە سوریا ئاشكرایدەكات، ئەمریكییەكان و ڕووسەكان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان بەدەستەوە نییە.

كۆفان كەنعۆ سەرۆكی پارتی ڕۆژی دیموكراتی كورد لە سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دونیا دەزانێت توركیا حكومەتێكی خوێنڕێژی هەیە و لەهەر شوێنێك كوردێك ببێت زیانی پێدەگەیەنێت.

وتیشی”ئەم هێرشە دڕندانە لە بێدەنگی و خەمساردیی ئەمریكا و ڕوسیادا ئەنجام دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی دوو وڵاتی بەهێزن، بەڵام بەپێی بەرژەوەندییەكانیان لەبەرانبەر ئەم دڕندایەتییە بێدەنگن”.

ئاشكراشیكرد، بێدەنگییەكەی ئەمریكا و ڕوسیا زەمینە بۆ هێرشەكانی توركیا فەراهەم دەكات و ئەو وڵاتە هان دەدات بۆ دەستدرێژیی زیاتر.

جەختی لەوەش كردەوە، لە هەموو لایەكەوە پەیوەندی ڕۆژئاوای كوردستانیان بەڕووی جیهاندا پچڕاندووە و پێویستە كوردەكانیش یەكگرتوو بن و مۆڵەت بەم كارە نەدەن.